بالەوانەتی شەترەنجی یانەکانی ووڵاتانی عەرەبی لە تونس دەستی پئ کرد

بالەوانەتی شەترەنجی یانەکانی ووڵاتانی عەرەبی لە تونس دەستی پئ کرد
دوای کۆتایی ھاتنی باڵەوانەتی شەترەنجی ھەلبزاردەی شارەکانی عەرەبی کە لە مانکی رابردوو لە ووڵاتی تونس بەڕیوەچوو ، بە بەشداری ١٠ یانە پاڵەوانەتی شەترەنجی ووڵاتانی عەرەبی لە شاری منستیری وولاتی تونس دەستی بئ کرد ، شیوازی بەرێوەچوونی باڵەوانەتیەکە بە سسیتەمی خول بەڕێوەدەچێت.ھەر یانەیەک بە ٥ یاریزان بەشدارن و یانەی شەترەنجی خانزادیش کە نوێنەری ھەرێمی کوردستانە بە بەشداری ھەر یەک لە یاریزانان(ئەحمد جمعە و چیا مدیر و کاردۆ ئاکۆ و دیدار محمد و دانەر جمال )رکابەری لە سەر بە دەست ھینانی ئەنجامیکی باش و شایستە دەکەن. وابڕیاریشە پاڵەوانەتیەکە تاوەکو ١١ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.ئەنجامی یەکەمین ڕۆژی پاڵەوانەتیەکەش بەم شێوەیە بوو:
یانەی شەترەنجی خانزاد (٢ خاڵ ــ ٢خاڵ ) یانەی إتصالاتی عێراق
المرسی (١/٥ــ ٢/٥)صفاقس
گرابلوس (٣/٥ خاڵ ـــ نیو خاڵ)الڤھرە
قصگنگین (٢ ــ ٢)الامن العام
شاریقە (٣ ــ ١ )ئەمانە
هۆشەنك عبداللە / تونس
Top