لە پاڵەوانێتیی یانەكانی عەرەبی بۆ تێنس كچــانی شەقــــــڵاوە پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا
لەم پاڵەوانێتییەدا كچە یاریزانی پیشەگەری ئێرانی یانەی شەقڵاوە نەدا شەهسڤاری توانی لە نەدیم دەوڵەتی كچە یاریزانی پاڵەوانی وڵاتانی عەرەب و میسر بباتەوە، ئەوە جگە لەوەی كە یاریزانەكەی شەقڵاوە بەدرێژایی پاڵەوانێتییەكە هیچ یارییەكی نەدۆڕاند، لەم پاڵەوانێتیەدا كچە یاریزانانی شەقڵاوە پلەی پێنجەمیان بە دەستهێنا لە كۆی 7 یانە.
1- ئەهلی ( میسڕ)
2- ئەرسوزكس ( ئوردن )
3- فەتاتی نەجەف ( عێراق )
4- ئەمەل ئەربع ( جەزائیر )
5- شەقڵاوە ( كوردستانی عێراق )
6- بەحرەین ( بەحرەین )
7- مەدینە حسێن ( ئوردن)
