یانەی كەركوك پاشەكشە دەكات لە خولی نایابی كوردستان 150 ملیۆن دەردی دڵی كەركوك سارێژدەكات
هەر چەندە ئەمساڵ یانەی كەركوك لە خولی نایابی كوردستان لە دوای ئەنجامدانی پێنج یاری لە هەردوو خولی نایابی كوردستان و جامی كوردستان سەركەوتنی لە تەواوی یارییەكان تۆماركردوە و ئاستی رۆژ بەرۆژ بەڕەوو پێش دەچێت، بەڵام كێشەی دارایی رێگری لەو یانەیە دەكان لە هەنگاونان بەڕەوو لوتكەی یانەكانی كوردستان و گەڕانەوە بۆخولی بژاردەی عێراقی ، ئێستاش یانەكە لە بارودۆخێكی خراپی دارایی دایە و ئەگەری ئەوەی هەیە پاشەكشە بكات لە خولەكانی كوردستان، لەم بارەشەوە رێبوار تۆفیق ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی كەركوك گوتی: باری دارایمان یەكجار خراپە تاكو ئێستاش تیپێكمان راگرتووە لە یانەكەمان لە پێنج یاری رابردوو سەركەوتنی یەك لەسەر یەكمان تۆماركردوە دڵی هاندەرانی وەرزشی كەركوكمان خۆش كردوە بەم گەنجانەی خۆمان ، بەنیازی ئەوەشین بگەرێنەوە خولی بژاردەی عێراقی بۆجارێكی تر ئەوە سیاسەتی یانەكەمانەو پلانی باشمان بۆداناوە هەموو یاریزانە كەركوكیەكانمان گەڕاندۆتەوە یانەكەی خۆمان ، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخەی دارایی تیپەكەمان زۆر خراپ بووە ، چەند جارێكیش لایەنی پەیوەندیداری خۆمان ئاگاداركردۆتەوە لە بارودۆخی یانەكە بەڵام تاكو ئێستا هیچ وەلامێكمان دەست نەكەوتووە بەڵام ئێمە دواین كاتمان بە لایەنی پەیوەندیدار داوە لەدوای ئەنجامدانی ئەم یارییەی ئەم هەفتەمان لە خولی نایابی كوردستان لەبەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر ئەگەر چارەسەرمان نەكرێت ئێمە بریاری كشانەوە دەدەین لە خولی كوردستان و سەرجەم چاڵاكیە وەرزشیەكانمان ڕادەگرین،گوتیشی تاكوئێستا یەك
دیناری گرێبەستی یاریزانانی یانەكەمان نەداوە كە بڕی سەرجەم گرێبەستی یاریزانەكانمان دەگاتە 350 ملیۆن دینار، قەرزارین بەڵام بە شێوەیەكی زۆر نیە و پاڕساڵ هەندێك لە قەرزەكانمان دایەوە، لە ئێستادا 150 ملیۆنی بە پەلە چارەسەری گرفتە سەرەتاییەكانمان دەكات بۆ گرێبەستی یاریزانانی وەكو بەشی یەكەمی گرێبەستەكانیان ، بەهۆی سیاسیەوە هیچ كەسێك لە پارێزگای كەركوك هاوكاریمان ناكات ، چونكە درێسەكانمان زەردە لەبەر ئەوەیە هاوكاری ناكرێن
