ئەمرۆ زاخۆ پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی عێراقی لە باوەش دەگرێت
بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یراییەكانی زۆرانبازی لەسەر ئاستی عێراق وبەڕەوو پێش بردنی زیاتری یارییەكە ، بریارە ئەمرۆ چوارشەممە لە شاری زاخۆی دەلال بەبەشداری 55تیپی شارەكانی عێراق وبەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی زۆرانبازی عێراق و بە هاوكاری یەكێتی زۆرانبازی كرودستان لقی دهۆك پاڵەوانێتی زۆرانبازی یانەكانی عێراق بۆماوەی چوار رۆژ یارییەكانی بەرێوە بچێت لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش شەوقی فەرەج جێگری سەرۆكی یەكێتی زۆرانبازی كوردستان گوتی: ئێمە بە هاوكاری یەكێتی زۆرانبازی عێراقی ئەم پاڵەوانێتیە لە ئەستۆ دەگرین و ماوەی پاڵەوانیتیەكە چوار رۆژە بۆئاستە جیاوازەكانەو ماوەی 4رۆژ لە شاری زاخۆ یارییەكانی بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 44یرایزانی 55یانەی شارەكانی تەواوی عێراق بەشداردەبن لە پاڵەوانێتیەكە پیش بینیش دەكەین ئاستی پاڵەوانێتیەكە بەرز بێت بەهۆی زۆری ژمارەی یاریزانان لە یانەكانی عێراق و ئێمەش وەكو كوردستان چەندین تیپی بەهێزمان هەیە و دەتوانن كێبركێ بكەن لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیەكە و ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ لە باوەش گرتنی ئەم پاڵەوانێتیە ،هیچ كێشەو گرفتێكمان نیەو یانەكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەم پاڵەوانێتیە.
