لە خولی پلە یەكی كوردستان برایەتی و كۆیە و سەرچنار و شەهیدان سەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی سێ یەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان سێ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشداربووەكانی خولەكە بەرێوەچوو، لەشاری هەولێر لەسەر یاریگای بروسك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی بروسك وكۆیە بەیەگ گەیشتن و یانەی كۆیە درێژەی بە ئەنجامە باشەكان داو یارییەكە بە تاكەگۆلێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی
بردەوە، لەلایەكی ترەوە یانەی خانەقین لەسەر یاریگای خۆی دوچاری شكست هات لەبەرامبەر یانەی شەهیدانی ڕانیەی دەروازەو یارییەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ لە یانەی خاوەن یاریگا بردەوە، یانەی سەرچناریش لەدەرەوەی یاریگای لە یانەی هەڵەبجەی شەهیدی بردەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر، لەسەر یاریگای دەربەندیخان لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی سێمێل و دەربەندیخان بەیەك گەیشتن و لەم یارییەشدا هەردوویانە بە دووگۆڵ یەكسان بوون، گۆڵەكانی دەربەندیخان لەلایەن هەریەك لە یاریزانان(دیاری حمە و باخەوان حمە باقی)لە خولەكەكانی 17و64تۆماری كرد، گۆڵەكانی سێمێل هەریەك لە یاریزانان(بەهادین نایف وفازیل عەبدول حوسێن)لەخولەكەكانی 16و68تۆماریان كرد، یانەی چەمچەمالیش لەسەر یاریگا خۆی نەیتوانی بەربەستی یانەی ئاشتی پێشەنگی یانەكان ببرێت و بە دووگۆڵ لەگەڵی یەكسان بوو، گۆڵەكانی چەمچەماڵ لەلایەن هەریەك لە یاریزانان(ئەحمەد ئیبراهیم وگۆران نەسرەدین)لە خولەكانی 11و51تۆماركرا و گۆڵەكانی ئاشتی هەریەك لە یاریزانان(یاد كەمال،عەباس فەتاح)لە خولەكەكانی 7و30تۆماركرا، یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاریگای خۆی لەگەڵ سۆران یەكسان بوو بە گۆلێك بۆهەردوولاو هەردوویانەش بە خالێك ڕازی بوون، گۆڵی سیروانی نوێ بێرون حامید لە خولەكی 51تۆماری كرد، حەمید ئیسماعیل لە خولەكی 89گۆڵی سۆرانی تۆماركرد، یانەی برایەتیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی ئاڵتـون كۆپری خاوەن یاریگاو هاندەرانی بردەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن و سێ خاڵی گرنگی خستە سەر ژمارەی خاڵەكانی، گۆڵەكانی برایەتی هەریەك لە یاریزانان (هێمن فوئاد، عەبدول قادر تەها،محەمەد ئەحمەد)لە خولەكەكانی 59و66و88تۆماریان كرد ، لەشاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا لە دێربی شارەكە هەردوویانەی خاك و سەورە بەیەك گەیشتن و دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون،ئەمەش ریزبەندی یانەكانە دوای یارییەكانی هەفتەی سێ یەم.
1-ئاشتی 7خاڵ
2-شەهیدان7خاڵ
3-برایەتی 6خاڵ
4-كۆیە 6خاڵ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
