لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێر لە یارییەكی گرنگدا دەبێتە میوانی جەوییە

لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێر لە یارییەكی گرنگدا دەبێتە میوانی جەوییە
كارزان كانەبی

لە دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ‌ خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی بریارە ئەمرۆ چوارشەممە ، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای شەعبی نێودەوڵەتی دەبێتە میوانی یانەی جەوییە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە و زەحمەتە چونكە یەكەم یارییە لە وەرزی نوێ‌ خولەكە و یانەكانیش ئامادەكاری باشیان كردوە و یانەی هەولێریش ئەمساڵ بە ستافێكی راهێنەری تازە بەسەركردایەتی ئەیوب ئۆدیشۆ ئەم یارییە گرنگە ئەنجام دەدەن، لەبارەی یارییەكەش بێجان ئیبراهیم لە شاری بەغدا گوتی: ئامادەكارییەكانمان زۆر باشە و ئەم یارییەش یەكەم یارییە لە دەست پێكی وەرزی نوێ‌ بۆیە بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆئێمە گرنگی یەكجار تایبەتی دەبێت لە خولەكە بۆیە ئەمساڵیش چاومان لە بەدەست هێنانی ئەنجامی باشە و لەیارییەكەی ئەمرۆش تەواوی یاریزانەكانمان ئامادەن و مەشقی خۆیان ئەنجامداوە.
Top