رۆناڵدۆ مه‌ترسی سزادان و راگرتنی له‌سه‌ره‌

رۆناڵدۆ مه‌ترسی سزادان و راگرتنی له‌سه‌ره‌
راپۆرته‌ رۆژنامه‌ییه‌كان ئاشكرایان كرد لیژنه‌ی ناوبژیوانانی سه‌ر به‌یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسێیه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌و لێدوانانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌یاریی كلاسیكۆدا ئاڕاسته‌ی داوه‌ری كرد.

دوای تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می به‌رشلۆنه‌ رۆناڵدۆ توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ئۆندیانۆ ماێنكۆی داوه‌ری یارییه‌كه‌ ده‌ربڕی و ره‌خنه‌ی له‌بڕیاره‌كانی گرت كه‌په‌ناڵتیه‌كی بۆ هه‌ژمارنه‌كردن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسده‌كرێت.

رۆژنامه‌ی (AS) ی ئیسپانی زانیارییه‌كی به‌رنامه‌ی (تیكی تاكا) ی كه‌ناڵی كواترۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌تێیدا هاتووه‌، لیژنه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تاوتوێی ئه‌و ده‌كات سزایه‌ك بۆ رۆناڵدۆ ده‌ربكات كه‌ره‌نگه‌ بگاته‌ راده‌ی راگرتن له‌چه‌ند یارییه‌كدا























خه‌ندان
Top