ئەگەر هاوكاری نەكرێن ئەمرۆ دەستەی كارگێری یانەی دهۆك بریاری دەست لەكاركێشانەوە دەدەن
هەرچەندە یانەی دهۆك یەكێك لەو یانانەی كە كەمتر تووشی كێشەی دارایی دەبێت لە چاو یانەكانی تر، رۆڵی دهۆك گرنگ بووە لە خولی
عێراق و جامی ئاسیا هەمیشە یانەكان حیسابێكی تایبەت بۆیانەی دهۆك دەكەن بەهۆی گەورەیی لە خولەكان و خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی عێراق، ئەمساڵیش جیا لە ساڵان كێشەی دارایی پەرۆكی یانەكەی گرت و تاكو ئێستاش یەك دینار بڕی گرێبەستەكانی یاریزانانی یانەكەیان نەداوە و یاریزانەكانیش بۆماوەی سێ رۆژە هیچ یەكەیەكی مەشق و راهێنانیان ئەنجام نەداوە بە بەیانوی پێنەدانی بڕی گرێبەستەكانیان دەستەی كارگێری یانەكەش ئەمرۆ یەك شەممەیان وەكو دواین رۆژ داناوە ئەگەر هاوكاری نەكرێن لەلایەن حكومەتەوە دەست لە كاركێشانەوەی بە كۆمەڵ ئەنجام دەدەن، لەم بارەشەوە بە سوبحی كامل ئەندامی دەستەی كارگێری یانەكە گوتی: ئێمە چەندین جار داوای هاوكاریمان كردوە بۆیانەی دهۆك چونكە خاوەن پێگەی تایبەتی خۆمانین لە ئاسیا و لەسەر ئاستی عێراقیش و یانەیەكی گەورەین كەچی تاكو ئێستا لە لە وەزارەتی دارایی پارەی ئێمە نەدراوە بۆیە تووشی گرفتی دارایی بووینە ئەگەر كێشەكەمان ئەمرۆ چارەسەر نەكرێت ئێمە لە دەستەی كارگێری یانەكەمان بە كۆی دەستەی كارگێری كە 10 ئەندامین دەست لە كاركێشانەوەی یەكجاری لە یانەكە رادەگەینین ماوەی چەند رۆژێكە یاریزانانی یانەی دهۆك هیچ مەشق و راهێنانێكیان ئەنجام نەداوە وئەوەش كاریگەری خۆی دەبێت لەسەر ئاستی یاریزانان چونكە رۆژی سێ شەمە كاروانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی دەست پێدەكات و بەشی زۆری یانەكان پارەی یاریزانانی خۆیان داوە ئێمەش هیچ بڕە گرێبەستێكی یاریزانمان نەداوەو یاریزانانیش داوای پارە لە ئێمە دەكەن كە مافێكی سروشتی خۆیانە بۆیە داواكارین بەزووترین كات داوكارییەكانمان جێ بەجێ بكەین بۆ بەردەوامی دان بە وەرزش كردنمان لە خولەكانی كوردستان و عێراق.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
