بالۆتێلی یارمه‌تیداوه‌ به‌ڵام شه‌عراوی كه‌سێكی تر به‌پێشه‌وا ده‌زانێت

بالۆتێلی یارمه‌تیداوه‌ به‌ڵام شه‌عراوی كه‌سێكی تر به‌پێشه‌وا ده‌زانێت
ستێڤان شه‌عراوی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك میسری و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا هه‌روه‌ها یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، ئاشكرایده‌كات ماریۆ بالۆتێلی زۆر هاوكاریی كردووه‌ له‌به‌ره‌و پێشچوونیدا، به‌ڵام هێشتا ریكاردۆ كاكا به‌پێشڕه‌وی خۆی ده‌زانێت له‌یاریی تۆپی پێدا.

به‌هۆی پێكانه‌وه‌ شه‌عراوی ته‌مه‌ن 20 ساڵ ته‌نها دوو یاریی له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یه‌ك له‌یاریی له‌خولی ئیتاڵی ئه‌نجامداوه‌ و ئێستا ده‌یه‌وێت به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاریگاكان.

له‌لێدوانێكیدا ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ڵێت: بالۆتێلی زۆر كه‌سێكی باشه‌ و له‌كاته‌ سه‌خته‌كاندا یارمه‌تیداوم، به‌ڵام ریكاردۆ كاكا بۆ من په‌یامبه‌خش و نموونه‌ی باڵایه‌ له‌تۆپی پێدا.














خه‌ندان
Top