رۆناڵدۆ لای پۆیۆڵ سكاڵا له‌ناوبژیوانی كلاسیكۆ ده‌كات
زوومی كامێرای رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنه‌كان به‌وردی چاودێری ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوان رۆناڵدۆ و پۆیۆڵ-یان كرد و رۆژنامه‌ی ماركا خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و ووتانه كردووه، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كه‌ی ماركا رۆناڵدۆ گله‌یی و گازانده‌ی له‌ناوبژیوانی یارییه‌كه كردووه و به‌هۆكاری دۆڕاندنی ریاڵ مه‌دریدی زانیوه.
به‌پێی لێدوانی یاریزانانی ریاڵ مه‌درید بێت داوه‌ر له‌و یارییه‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه ئه‌وه جگه له‌هه‌ژمارنه‌كردنی دوو په‌ناڵتی بۆ هه‌ریه‌كه له‌رۆناڵدۆ و خزه‌یره، هه‌روه‌ها دوای گۆڵه‌كه‌ی ئه‌لێكسیس سانچێز رۆناڵدۆ ره‌خنه‌كانی ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر ناوبژیوان و به‌و هۆیه‌وه كارتێكی زه‌ردی وه‌رگرت.
o
خه‌ندان
