کلاسيکۆ له‌به‌رژوه‌ندی کهتهلۆنييهکان به‌کۆتا هات
کوڕانی تاتا مارتينۆ توانيان به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێک يهکهمين کلاسيکۆی ئه‌م وه‌رزه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆيان به‌کۆتا بێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه کوڕانی ئه‌نچيلۆتی و به‌ده‌ست به‌تاڵی و بێ ئه‌نجامه‌وه گه‌ڕانه‌وه مه‌دريد، گۆڵه‌کانی به‌رشلۆنه ياريزانان (نێيمار، سانچێز) له‌خوله‌که‌کانی 19 و 78 دا تۆماريان کرد، تاکه گۆڵه‌که‌ی ڕياڵ مه‌دريد ياريزان ڕۆدريگێز له‌خوله‌کی 90 دا تۆماری کرد.
به‌م ئه‌نجامه به‌رشلۆنه به‌کۆکردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له‌پێشه‌نگی خوله‌که‌دا مايهوهو ڕياڵ مهدريديش به‌کۆکردنه‌وه‌ی 22 خاڵ له‌پله‌ی سێيه‌می خولهکهدايه.
خه‌ندان
