کلاسيکۆی ئەمساڵ ٤١٧ مليۆن پاوەند کەوتووە

کلاسيکۆی ئەمساڵ ٤١٧ مليۆن پاوەند کەوتووە
ياریی کلاسيکۆی ئەم وەرزەی ئيسپانيا لەنێوان ڕياڵ مەدريد و بەرشلۆنە بەهای ٤١٧ مليۆن کەوتووە بەبەشداری ياريزانانی هەردوولا.

ڕۆژنامەی دەيلی مەيڵی ئينگليزی لەميانەی ڕاپۆرتێکيدا بڵاوی کردەوە بەبەشداری ڕياڵ مەدريد و بەرشلۆنە لە ياریی کلاسيکۆ نرخەکەی ٤١٧ مليۆن پاوەندە، بەجۆرێک ئەگەر ئەو ٢٢ ياريزانەی بەشێوەيەکی سەرەکی لەياريی کلاسيکۆ لەهەردوولا هەژمار بکەين ٤١٧ مليۆن پاوەند دەکات، واتە ١١ ياريزانی ئەمشەوی ڕياڵ مەدريد ٣٠٩.٩ مليۆن پاوەنديان بەردەکەوێت، بەڵام ١١ ياريزانەکەی بەرشلۆنە ١٠٦.٧ مليۆن پاوەندی بەردەکەوێت ئەمە بەدەر لەو ياريزانانەی لەسەر کورسی يەدەگن.

بەو پێيەش ڕياڵ مەدريد پشکی شێری بەرکەوتووە لەڕووی نرخەکانەوە هەروەها کلاسيکۆی ئەم وەرزە گرانترين کلاسيکۆيە لەمێژوودا.
























خەندان
Top