لە خولی پلە یەكی كوردستان ئاشتی و بروسك و سیروانی نوێ و كۆیە سەركەوتنی گرنگیان بەدەست هێنا
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی دووەمی خولەكە لە یاریگا جیاجیاكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاشتی كردو لە یارییەكی بەهێزدا تیپی ئاشتی میوان توانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت و یارییەكە بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ بباتەوە، گۆڵەكانی ئاشتی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(محەمەد
غولام وئارام ئیسماعیل)لەخولەكەكانی 55و78تۆماركران و یانەی برایەتیش لەریگای یاریزان هێمن فوئاد لێدانیكی سزای لە خولەكی 72 لەدەست دا بەم سەركەوتنەش ئاشتی لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، یانەی بروسكیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری كەركوك بووە میوانی یانەی سەورەو لە یارییەكی بەهێزدا توانی یارییەكە بباتەوە و گۆڵبارانی یانەی سەورە بكات و یارییەكەی بە ئەنجامی(4-1)گۆڵ بباتەوە، یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەزەحمەت لە یانەی خانەقینی بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان (تەها حمە غەریب)لە خولەكی 65ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی خانەقین لەبەردەم هاندەرانی دووچاری شكست هات، یانەی سێمێلیش لەسەر یاریگای خۆی زۆر بەزەحمەت لە یانەی ئاڵـتون كۆپری بردەوە بە تاكە گۆلێكی یاریزان ئەمین عەبدولستار لە خولەكی 60ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی كۆیە لەسەر یرایگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی چەمچەماڵی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كۆیە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بە پلانەكانی راهێنەری یانەكە فازل عەباس، ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
شەهیدان سەرچنار(2-1)گۆڵ
سۆران-دەربەندیخان(1-1)گۆڵ
خاك-هەڵەبجەی شەهید(2-4)گۆڵ
ریزبەندی یانەكان
1-ئاشتی 6خاڵ
2-بروسك 4خاڵ
3-دەربەندیخان 4خاڵ
4-هەڵەبجەی شەهید 4خاڵ
