لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆ هەولێرو پێشمەرگەی هەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەك دەگەن، كەركوكیش چاوی سێ‌ یەم سەركەوتنە

لە خولی نایابی كوردستان  ئەمرۆ هەولێرو پێشمەرگەی هەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەك دەگەن، كەركوكیش چاوی سێ‌ یەم سەركەوتنە
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی هەفتەی سێ‌ یەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بریارە سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لە نێوان تیپە بەشداربووەكان لە خولی نایابی كوردستان بەرێوەبچێت، هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا لە دێربی پایتەخت میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی هاو شاری دەكات بۆئەم یارییەش هەریەك لە راهێنەران سەمیر بابۆی راهێنەری هەولێرو سەمەد جەوهەر راهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەم یارییە گرنگە و پێش بینیش دەكرێت یەكێك لە یارییە بەهێزەكانی ئەم هەفتەیە بێت، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو دەكات، بۆئەم یارییەش هەردوو یانە تێنوی سەركەوتنن، لەسەر یاریگای بارزانیش لە بلێ‌ لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەلۆ رووبەرووی یانەی ئاراراتی هاوینە هەواری پیرمام دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش هەردوو یانە ئامادەكارییەكی باشیان كردوە و چاویان لە سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، لەسەریاریگای كۆلێژی زانست لە شاری هەولێر یانەی ئاڵا لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی دهۆك دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی ئاڵا دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد ئەم هەفتەیش چاوی لە بەدەست هێنانی سەركەوتنی دووەمە و یانەی دهۆكیش بۆ سەركەوتن لە هەولێرە، لەشاری زاخۆش لەسەر یاریگای بارزان یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی زەحمەت دەبێتە میوانی یانەی زاخۆ بۆئەم یارییەش هەردوو یانە لە ئەنجامی شایستەیە پێش بینش دەكرێ‌ یارییەكی بەهێز بە خۆیەوە ببینی لە نێوان هەردوو تیپ، شاری كەركوكیش ئامێز بۆیاری نێوان كەركوك وسلێمانی دەكاتەوە، لەم یارییەشدا یانەی سلێمانی ئەركی

زەحمەت دەبێت كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی كەركوك دەبێـتەوە كە لەئێستا بەیەك لە تیپە بەهێزەكان دادەنرێ‌ لە خولەكە چاوی لە سەركەوتنی یارییەكەیە، لە شاری كەلاریش لەسەر یاریگای شێروانە هەردوو یانەی شێروانەی خاوەن یاریگاو هاندەران رووبەرووی یانەی نەورۆز دەبێتەوە ئەم یارییەش بەیەكێك لەیارییە بەهێزەكان دەدەنرێ‌.سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر3ی دوای عەسر ئەنجام دەدرێ‌ ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.

1-كەركوك 6خاڵ

2-پێشمەرگەی هەولێر6خاڵ

3-دهۆك3خاڵ

4-شێروانە 3خاڵ

5-ئارارات 3خاڵ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top