كاتی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانی دیاریكرا

كاتی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانی دیاریكرا
لیژنەی سەرپەرشتیی خولی یانەكانی ئیسپانیا لالیگا كاتی ئەنجامدانی یاریی كلاسیكۆی لە نێوان هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید دیاریكرد كە یارییەكە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 10 خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، رۆژنامەی ماركای ئیسپانی لەسەر زاری خافێر تیبێس سەرۆكی ئەنجومەنی یانەكان لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاندووە كە یاریی كلاسیكۆ كاتژمێر 6 ی ئێوارە بەكاتی ئیسپانیا لە رۆژی 26 /2013/10 لە یاریگای كامپ نو لەشاری بەرشلۆنەئەنجام دەدرێت .
پێشتر دوو پێشنیار هەبوو بۆ دیاریكردنی كاتی ئەنجامدانی كلاسیكۆ لە نێوان كاتژمێر چواری ئێوارە یان كاتژمێر شەشی ئێوارە، كاتژمێر چواری ئێوارە دەرەفەتی زیاتر دەرەخساند بۆ پەیداكردنی رێژەیەكی زیاتر لە بینەران بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا لە وڵاتانی چین و ژاپۆن و كۆریای باشوور بەڵام لە كۆتاییدا بڕیاردرا یارییەكە لە كاتژمێر شەشی ئێوارە ئەنجام بدرێت .
شایانی باسە چاودێران پێیان وایە كە كلاسیكۆی ئەمجارە بەهێزترین كلاسیكۆ دەبێت لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هۆی بوونی كریستیانۆ رۆنالدۆ و گاریس بیل لە یانەی ریال مەدرید و لیونێل میسی و نیمار داسیلڤا لەیانەی بەرشلۆنە.
Top