لە یارییەكی دۆستانە ئەمرۆ هەولێر میوانداری زاخۆدەكات
بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ هەردوو خولی تۆپی پێی یانە بژاردەكانی عێراقی و جامی ئاسیا لە وەرزی نوێ خولەكان، بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری یانەی هەولێر لە كاتژمێر 4ی ئێوارە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی زاخۆ بكات، بەمەبەست لە ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەش بۆ باشتر خۆئامادەكردنی هەردوو یانەیە بۆ وەرزی نوێ خولەكان هەردوو یانە بریاری ئەوەیانداوە لەماوەی داهاتوو ژمارەیەك یاری دۆستانە لەگەل تیپەكانی تر ئەنجام بدەن بەمەبەستی تاقی كردنەوەی یاریزانەكانیان و دیاری كردنی پێك هاتەیەكی بەهێز بۆدەست پێكی وەرزی نوێ خولەكان، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەو درێژەی ئامادەكارییەكانیان بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی هەولێر گوتی: ئێمە ماوەیەكی باشە لە ئامادەكاری بەردەوام داین بەبەشداری تەواوی یاریزانان لەسەر دەستی راهێنەری یانەكەمان ئەیوب ئۆدیشۆ هەر بۆئەم مەبەستەش رۆژانە دوو یەكەی مەشقیمان ئەنجامداوەو دەمانەوێ درێژە بە ئامادەكارییەكانمان بدەین بۆئەوەی بتوانین باشترین تیپ دسەت نیشان بكەین بۆ چوونە نێو كێبركێیەكانی وەرزی نوێ خولەكە، ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەش هەر بەمەبەستی دەست ینشان كردنی یاریزانانە بۆخولەكان و تاقی كردنەوەی ئاستی ژمارەیەك یاریزانی تازەی یانەكەمانە بۆئەویە بەر لەوەی بچینە نێو ململانیەكانی خولەكانی بژاردەی عێراقی و جامی ئاسیا پێك هاتەیەكی توكمە و نموونەیی دەست ینشان بكەین، ئەنجامدانی ئەم یارییە دۆستانەش بەردەوام دەبێت تاكو دەست پێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی ئەمساڵیش بە تیپێكی توكمە و بەهێز بەشدار دەبین لە خولی بژاردەو جامی ئاسیا.
