ڤاران بەشداری یاری شەوی چوارشەممە دەکات

ڤاران بەشداری یاری شەوی چوارشەممە دەکات
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ رووبەروبونەوە لەگەل یانەی یۆڤانتۆس دوێنی راھێنانیان بە تۆپی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدا .
کارلۆ ئانشلۆتی راھێنەری یانەی شاھانەی ئیسپانیا لە راھێنانەکانی دوێنێ یانەکەیدا کەمتر راھێنانی بەو یاریزانانە کرد کە لە پێکھاتەی سەرەکی یاری ئەم ھەفتەیەی لالیگادا بەشدارییان کردبوو و ئەو یاریزانانە بە تۆپی خولی یانە پالەوانەکانی راھێنانەکانیان ئەنجامدا .
لەلایەکی ترەوە بەھۆی ئەوەی کە لە یاری بەرامبەر یانەی مەلەگا بەرگریکاری ئەو یانەیە ڤاران بەھۆی پێکان نەیتوانی بەشداری بکات و لە راھێنانەکانی دوێنێیدا بەشداری کردوو لە یاری شەوی چوار شەممە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بکات .
یانەی ریال مەدرید لە شەوی چوارشەمەدا لە سێیەم یاریدا لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالیا دەکات .
Top