نارەزایی کەتەلۆنیەکان لەسەر یاریزانی یانەکەیان
راھێنەری یانەی بەرشلۆنە تاتا مارتینۆ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە کەوا ھۆشداری بدەنە بەرپرسانی تۆپی پێ وولاتەکەیان بۆ ئەوەی ئاگادار بن لەوەی کە یاریزانی بەرازیلی یانەکەی بووەتە ئامانجی گشت بەرگریکاران و بە شێوەیەکی زۆر توند مامەلەی لەگەل دەکەن .
لە ماوەی رابردوودا وەک راھێنەری یانەی بەرشلۆنە باسی لێوە دەکات یاریزانی ئەو یانەیە نیمار زۆر جار لەلایەن بەرگریکارانەوە دەبێتە ئامانج کە ئەوەش وا لەو یاریزانە دەکات کە ترسی لای دروست ببێت ھەربۆیە بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی دەیانەوێت سکالایەک وەک ئاگاداری یاریزانانی تر پێش کەش بە بەرپرسانی فدراسیۆنی وولاتەکەیان بکەن .
