تیم كاهیل خێراترین گۆڵی خولی ئه‌مریكا تۆمارده‌كات
له‌خولی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكادا تیم كاهیلی یاریزانی یانه‌ی نیویۆرك رێدبوڵز خێراترین گۆڵی له‌مێژووی خوله‌كه‌دا تۆماركرد و توانی دوای 7 چركه تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هیوستن دینامۆ بهه‌ژێنێت.
تیم كاهیل توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆپێكی درێژی قورس كۆنتڕۆڵ بكات و به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری جوان شوتێك لێبدات كهگۆڵچی دینامۆ توانای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌بوو.
خه‌ندان
