نێستا: بەم نزيکانە ماڵئاوايی دەکەم

نێستا: بەم نزيکانە ماڵئاوايی دەکەم
ياريزانی ئيتاڵی و ڕاگری هێرشبەرەکان ئەليساندرۆ نێستا ڕايگەياند بەم نزيکانە واز لەياری کردن دەهێنێت و ماڵئاوايی لەهەوادارانی دەکات.

نێستا لەلێدوانێکيدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئەمريکا ووتی " خولی ئەمريکی بەرەو کۆتايی دەڕوات ، منيش دەمەوێت ببمە ڕاهێنەر و کۆتايی بەژيانی ياریی کردنی وەرزشيم بێنم بەم نزيکانە ماڵئاوای لەياریی کردن دەکەم ، لەئێستادا خوێندنەوەم بۆی کردووەو هەندێ شت فێر بووم پێم وابێت ئەتوانم ئەو کارە بکەم ".

نێستای تەمەن ٣٧ ساڵان لەئێستادا ياريزانی مۆنتريالی کەنەدييە و ماوەی دە ساڵ ياریی بۆ يانەی ئەسی ميلانی ئيتاڵی کردووەو بۆتە مێژوو لە ئەیسی ميلان دوای ئەوەی لە وەرزی ٢٠٠٢ بەبڕی ٣٠.٥ مليۆن يۆرۆ لەيانەی لازيۆوە پەيوەندی کرد بەيانەی ميلانەوە بەڵام لە ٢٠١٢ ەوە بەبێ بەرامبەر چووە يانەی مۆنتڕيالی کەنەدی.

نێستا لەلايەن يەکێتی تۆپی پێی جيهانەوە ناوی لەليستی ئەو ياريزانانەدا بوو کەبەباشترين ياريزانی ژيانی وەرزشی هەڵبژێردراون، ئەلێساندرۆ نێستا توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئيتاڵيا لە ساڵی ٢٠٠٦ جامی جيهانی بەدەست بهێنێت هەروەها لەگەڵ يانەی ميلان ئەم نازناوانەی بەدەست هێناوە ( سێ جار جامی سکۆديتۆ، دوو جار نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا ، جارێک جامی جيهانی يانەکان، سێ جار جامی ئيتاڵيا، سێ جار جامی سوپەری ئەوروپی ، جوار جار جامی سوپەری ئيتاڵی).


















خەندان
Top