لە جامی كوردستان پێشمەرگەی هەولێروزێرەڤانی و زاخۆ و بروسك لە پێشڕەوی دان هەشت یانە گەیشتنە قۆناغی هەشتەم
لەمیانی یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی یانەكانی كوردستان لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان هەشت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە سەركەوتوەكان بەرێوەچوو، یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی دهۆكی كردو لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانیان بەسەر تیپی دهۆكی میوان سەربكەون بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی پێشمەرگە لەرێگای هەریەم لە یاریزانان(هۆگرحوسێن و ئامانج فەخرەدین)، تاكە گۆڵی دهۆكیش لەلایەن یاریزان وەلید سەلمان تۆماركرا، لەسەر یاریگای یانەی بروسكیش لەیارییەكی بەهێزدا یانەی بروسك بە زەحمەت بەلێدانی سزای یەك لای كەرەوە لە یانەی سێمێلی بردەوە بە ئەنجامی(5-4)گۆڵ، لەسەر یاریگای یانەی كەركوك لە شاری كەركوك لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی ئارارات و كەركوك رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوهەردوو یانەش بە گۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی ئارارات یاریزان سەمەد ئیسماعیل لە خولەكی 53تۆماری كردو گۆڵی یەكسان بوونی كەركوك بەرهەم بەهادین لە خولەكی77تۆماری كرد، دواتریش پەنا برایە بەر لێدانی سزای یەك لاكەرەوە و یانەی كەركوك یارییەكەی بە ئەنجامی(5-4)گۆل بردەوە، لەسەر یاریگای بلێ لە بارزان لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەلۆ میوانداری یانەی سۆرانی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە كاتی یاسایی یارییە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون، گۆڵەكانی یانەی هەلۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(گۆران یەعقوب ومادۆ)لە خولەكەكانی 55و65، گۆڵەكانی سۆران لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(هێمن جەزا و هۆشمەند رەحمان)لە خولەكانی 45و46 تۆماركران دواتریش بەلێدانی سزای یەك لای كەرەوە (4-2)گۆڵ هەلۆ براوەی یارییەكە بوو، یلنەی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاشتی شاری سلێمانی كردو لە یارییەكی بەهێزدا یانیە زێرەڤانی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە، لە شاری زاخۆش یانەی شەقلاوە دووچاری شكست هات بە ئەنجامی(3-0)گۆڵً لەسەر دەستی یانەی زاخۆ گۆڵەكانی زاخۆ لەرێگای هەریەك لە یاریزانان ئایلتۆنی بەرازیلی ورۆبەرت قەیسر 2گۆڵ تۆماركران، یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئاكرێ كردو گۆڵبارانی یانەكەی كردو بە ئەنجامی(4-0)گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە، یانەی سیروانی نوێ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانەی شەهیدان بردەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر.
