هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید داوای لێبوردنه‌كه‌ی رۆناڵدۆیان ره‌تكرده‌وه
له‌دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی ئاسانی گۆڵكردن، رۆناڵدۆ هه‌ستیكرد كه‌مته‌رخی نواندووه بۆیه له‌ساته‌وه‌ختی تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م له‌ڕێی پهناڵتیهوه، چووه به‌رده‌م هانده‌ران و داوای لێبوردنی لێ‌كردن، به‌ڵام هانده‌ران ئه‌و داوایه‌ی رۆناڵدۆیان ره‌تكرده‌وه و زیاتر به‌چه‌پڵه و هوتافهكانیان هانی ئه‌و یاریزانه‌یان دا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، دانی كارڤاخالی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رایگه‌یاند: رۆناڵدۆ دڵته‌نگ بوو به له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو هه‌لی گۆڵكردنانه، به‌ڵام پێویست نه‌بوو داوای لێبوردن بكات و ئه‌و كاره‌ی له‌شوێنی خۆیدا نه‌بوو.
خه‌ندان
