بیل رۆسێلی ئه‌ستێره‌ی باسكه‌ی ئه‌مریكا ئازادكرا
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پۆلیسی ئه‌مریكا له‌فرۆكه‌خانه‌ی سیاتڵ رۆسێلی ده‌ستگیركرد ئه‌ویش دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌كێكی بچووك له‌جانتاكه‌ی شانی‌دا، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه پۆلیس بڕیاری ئازادكردنیدا.
رۆسێلی ته‌مه‌ن 79 ساڵ له‌گه‌ڵ تیپی بۆستن سه‌ڵتیكس 11 جار بۆته پاڵه‌وانی خولی باسكه‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و ساڵانی 1973 بۆ 1977 له‌گه‌ڵ تیپی سیاتڵ سۆپه‌ر سۆنیكس یاریی كردووه.
خه‌ندان
