ڤان پێرسی رەخنە لە شێوازی راھێنانەکانی یانەکەی دەگرێت
ھێرشبەری یانەی مانشستەریونایتد رۆبن ڤان پێرسی لەلای ھەندێ لە ھاورێیەکانی باسی له شێوازی راھێنانەکانی راھێنەری یانەکەی دێڤید مۆیس کردووە و ووتویەتی کە نارازییە لەو شێوە راھێنانە .
ھێرشبەری ناوبراو سەبارەت بە شێوازی راھێنانەکانی راھێنەری یانەکەی وتویەتی کە شێوازی راھێنانی مۆیس زۆر قورسە و زیاد لە رادەی پێویست راھێنان بە یاریزانان دەکات کە ئەوەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە پێکانی یاریزانان زیاد ببێت و زۆر نەتوانن وەک پێویست ئاستێکی باش پێش کەش بکەن .
ھەروەھا ڤان پێرسی ئەوەشی ووتووە کە نازانێت بۆچی ئەو کاتەی کەوا راھێنەری پێشووی یانەکەی ئالێکس فێرگۆسن لە یانەکەی بوو یاریدەرەکەی لە دوای ئەو لەلایەن مۆیسەوە لەو یانەوە دورخرایەوە ,چونکە ئەو راھێنەرە شێوازی راھێنانەکانی زۆر باش بوون .
