زیكۆ دۆسیه‌كه‌ی دادگای له‌یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق برده‌وه
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) زیكۆی به‌ڕازیلی له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی (iraqfpg) ووتی: ئه‌و دۆسیه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ فیفام به‌رزكرده‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی من كۆتایی هات و ده‌بێت عێراق پابه‌ندبێت به‌خاڵه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌نێوانماندا ئیمزاكراوه.
سزاكه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان چه‌ند خاڵێك له‌خۆده‌گرێت، گرنگترینیان بریتیه له‌پێدانی 2 ملیۆن دۆلار به‌زیكۆی به‌ڕازیلی، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به‌بڕیاره‌كانی دادگاوه پابه‌ند نه‌بێت ئه‌وا سه‌رجه‌م چالاكیه ده‌ره‌كیه‌كانی راده‌گیرێت.
خه‌ندان
