ئەلێگری خۆشحاڵە بەگەڕانەوەی کاکا

ئەلێگری خۆشحاڵە بەگەڕانەوەی کاکا
ماسيمۆ ئەلێگری ڕاهێنەری يانەی ئەیسی ميلانی ئيتاڵی خۆشحاڵە بە چاک بونەوەی ڕيکاردۆ کاکا و گەڕانەوەی بۆ نێو ياريگاکان.

پاش ئەوەی کاکا لەيانەی ڕياڵ مەدريدەوە بەبێ بەرامبەر گواسترايەوە ئەیسی ميلان ياريزانی ناوبراو تووشی پێکان هات، بەڵام بەزووی گەڕايەوەو چاک بۆوە لەپێکانەکەی، هەروەها کاکا دوو ڕۆژە لەگەڵ ياريزانانی يانەکە دەستی بەمەشق و ڕاهێنانەکانی کردۆتەوە.

ئەلێگری سەبارەت بە گەڕانەوەی کاکا ووتی " بوونی کاکا زۆر گرنگە بۆ من ، بەڵام لەياریی داهاتوو بەدڵنياييەوە ٩٠ خولەک ياریی پێ ناکەم ، چونکە تازە چاک بۆتەوە لەپێکان ئەگەری هەيە لە ٣٠ خولەک زياتر ياریی پێ نەکەم بۆ ئەوەی دووبارە دووچاری پێکانەکەی نەبێتەوەو دوور نەکەوێتەوە ".

گەڕانەوەی کاکا بۆ ياريگاکان لەکاتێکی گونجاودا بوو بەهۆی ئەوەی چەند ياريزانێکی تری يانەکە ناتوانن ياریی کەن بەهۆکاری جۆراو جۆر هەروەها گومان لەياریی کردنی ماريۆ بالۆتێلی دەکرێت.















خەندان
Top