هەوڵ بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدرێت

هەوڵ بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدرێت
ڕۆژنامەکانی ئيسپانيا بڵاويان کردەوە يانەی ڕياڵ مەدريدی ئيسپانی هەوڵ بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ياريزان پیپی دەدات.

بەپێی هەواڵی چەند ڕۆژنامەيەک دەستەی وەرزشی يانەی ڕياڵ مەدريد هەوڵ دەدەن گرێبەستی ياريزانی پۆرتوگالی پيپی نوێ بکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەکە لەگفتوگدان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ياريزانی ناوبراو، ڕياڵ مەدريد دووبارە ياريزانە پۆرتوگالييەکەی بەدڵەو نايەوێت دەستبەرداری بێت بۆيە ئۆفەرێکی تايبەتی بە موچەيەکی زياتر لەوەی ئێستا پێشکەش بە پپی دەکات، واجاوەڕوان دەکرێت ياريزانی ناوبراو ڕازی بێت بەنوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی بەهۆی مانەوەی کرستيانۆ ڕۆناڵدۆی هاونيشتمانی لەڕيزی شاهانە.

کليپەر لاڤيران پيپی لەوەرزی ٢٠٠٧ بەبڕی ٣٠ مليۆن يۆرۆ پەيوەندی کرد بەيانەی ڕياڵ مەدريدی ئيسپانييەوە.


















خەندان
Top