پۆگبا ئامادەیە وەك گۆڵچیش لە یانەی یۆڤانتس یاری بكات
پۆگبا لە لێدوانێكیدا گوتی : یارییەكەی تۆرینۆ زۆر زەحمەت بوو، چونكە ئەوان بەدە یاریزان بەرگرییان دەكرد، من خۆشحاڵم بە تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن لەم یاریە زەحمەتەدا، بەڵام ئەوە یاریی تۆپی پێیە و تیپەكە پێكەوە هۆكاری سەركەوتن و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەكە بوون . سەبارەت بە بەشداریكردنی لە زۆربەی یارییەكانی یانەی یۆڤانتس وەك یاریزانێكی سەرەكی پۆگبا گوتی : من هەردەم هەوڵ دەدەم ئەركەكانی خۆم كەراهێنەر كۆنتی بۆم دیاری دەكات جێبەجێی بكەم، من لەو شوێنە یاری دەكەم كە راهێنەر داوام لێدەكات، چ لە هێڵی ناوەڕاست یان لە باڵەكان یان لە هێڵی بەرگری، من ئامادەم وەك گۆڵچیش یاریی بكەم ئەگەر راهێنەر ئەو داوایەم لێبكات .
