پاستۆری رازی نییـە فەرامۆش بكرێت
دێڤی جونال بەڕێوەبەری وەرزشیی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان بە رۆژنامەی ئەكسپرێسی راگەیاندووە زۆر زەحمەتە پاستۆری لە یانەی پاریس سان جێرمان تا كۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام بێت ئەگەر لە هێڵی یەدەگی یانەكەی بمێنێتەوە و راهێنەر لۆران بلان فەرامۆشی بكات و یاری پێنەكات، جۆنال ئەوەشی راگەیاند پاستۆری لەسەری ساڵی داهاتوو روو لەخولی ئینگلتەرا دەكات ئەگەر راهێنەر لۆران بلان بەم شێوەی ئێستا مامەڵەی لەگەڵ بكات و لەپێكهاتەی سەرەكی دووری بخاتەوە.
شایانی باسە یاریزان پاستۆری لە هاوینی ساڵی 2011 لە یانەی پالێرمۆی ئیتالی پەیوەندی بەیانەی پاریس سان جێرمان كردووە بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ .
