دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق دەستی پێكرد... كڕین و فرۆشتنی یاریزانی عێراقی لە خـولی عێراق گرانترە لە یاریزانی پیشەگەر

دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە عێراق دەستی پێكرد... كڕین و فرۆشتنی یاریزانی عێراقی لە خـولی عێراق گرانترە لە یاریزانی پیشەگەر
رێبین رەمزی




دوای تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی رابردووی خولی عێراق، كە بە خولی چوار وەرز ناسرابوو، یەكێتیی تۆپی پێی عێراق دەرگای گواستنەوەی یاریزانانی كردەوە بۆ ئەوەی یانەكان پێكهاتەی خۆیان بەهێز بكەن و گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانێك مۆربكەن و لەم وەرزەدا گەرم و گوڕییەكی زۆر بە گواستنەوەی یاریزانان دیارە.

نرخی یاریزانی عێراق لە پیشەگەر گرانترە
ئێستا نرخی یاریزانی عێراقی لە خولی عێراق تا رادەیەك بەرزبێتەوە، كە زۆربەی یانەكان لە توانایان نییە یاریزانی ئاست بەرز بكڕن تا رادەیەك، كە زۆربەی یانەكان هەوڵ دەدەن چوار یاریزانی ئاستی بەرزی پیشەگەر بهێننە تیپەكانیان، كە نرخی هەرچوار یاریزان نابێتە نرخی یاریزانێك یاخود دوو یاریزانی عێراقی، هەندێك یانە نیگەرانیی خۆیان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی یاریزانەكان دەربڕیوە و هۆكارەكەشی دەخنە پاڵ ئەو یانانەی، كە سەر بە وەزارەتەكانن.
هەولێر پارێزگاریی لە تیپەكەی كرد
دوای ئەوەی یانەی هەولێر توانی پلەی دووەمی خولی بژاردەی عێراق بە دەستبهێنێت بەشداریی لە جامی یەكێتیی ئاسیا بكات، دەستەی كارگێڕیی یانەكە هەنگاوێكی زیرەكانەی هاویشت، كاتێك گرێبەستی زۆربەی یاریزانەكانی یانەكەی نوێكردەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا هەر لە هەولێر یاری بكەن.
سەرەتا گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ مۆركرد دواتر سەعدی تۆما وەكو یاریدەدەری راهێنەر دەستنیشان كرا و جەلیل زیدان وەكو راهێنەری گۆڵچی پاشان گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان (سەرهەنگ موحسین، نەریمان خدر، دلێر حاتەم، هەردی سیامەند، كۆسرەت باییز، میران خەسرۆ، میران كەریم، بارزان شێرزاد، سیروان خدر، دڵدار خدر، هەڵگورد مەلا محەمەد، هاوار مەلا محەمەد، جەلال حەسەن، سەعد عەبدولئەمیر، ئەمجەد رازی، لوئەی سەڵاح، نەبیل سەباح، عەلی فائز، جەواد كازم، نەدیم سەباغ) نوێكردەوە و بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (هونەر ئەحمەد(یانەی شێروانە)، فەرحان شكور(یانەی سلێمانی)، بورهان جومعە(یانەی سەورە)، سەیف سەلمان (یانەی دهۆك)، موسەنا خالید (یانەی قوە جەوییە)، پیشەگەری سوری بورهان صەهیۆنی(یانەی دهۆك) مۆركرد و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەر مۆربكرێت.
هەریەكە لە یاریزانان (عەمار عەبدولحوسێن(یانەی شوڕتە)، حاتم زێدان بەشێوەی خواستن (یانەی زاخۆ)، مستەفا محەمەد، ئەلیكساندر كۆسۆریج) لەگەڵ یانەكە جیابوونەوە.
دهۆك (80%) تیپەكەی گۆڕی
دەستەی كارگێڕیی دهۆك یەكەم بڕیاری لەگەڵ تەواوبوونی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراق متمانە نوێكردنەوە بوو بە دەستەی راهێنەرانی یانەكە پاشان بڕیاری دا لە (80%) تیپەكە بگۆڕێت.
دوای ئەوەی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك لەگەڵ راهێنەری گۆڵچی یانەكە كاوە ئیبراهیم لەسەر بڕی پارە رێك نەكەوتن بەفەرمی یانەكە گرێبەستی لەگەڵ راهێنەر عیماد هاشم مۆركرد بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری گۆڵچی یانەكە دواتر گرێبەستی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (عەمار عەلی (یانەی زەورا)، ئاوس ئیبراهیم (یانەی زەورا)، عەباس رەحێمە (یانەی تەڵەبە)، رافائێل ئۆدادا (یانەی نەجەف)، محەمەد دعبس (یانەی زەورا)، ئەحمەد زەیغم، ماسیو ئەمبۆتا )مۆركرد و گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان (بەیار ئەبو بەكر، ئوسامە عەلی، موهەند عەبدولرەحیم، عەلا عەبدولزەهرە، ئازاد ئەحمەد، عودی تاڵیب، ئەیوب ئەیاد) نوێكردەوە و بەفەرمی هەریەكە لە یاریزانان (بورهان صەهیۆنی، ئۆلیڤێرا، عەلی زیاب، عەلا گاتع، سەیف سەلمان، عەدنان عەتیە، عەلی بهجت، ئەحمەد جەبار، خالید موشیر، ساڵح سدیر، حەسەن زەبون، جاسم حاجی، فەیسەڵ جاسم، ویسام زەكی)یانەكەیان جێهیشت.
زاخۆ و بەردەوامی لە نوێكاری
دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ بە پێی توانا هەوڵی دا پارێزگاری لە تیپەكەی بكات و رێگە نەدات یاریزانەكانی روو لە یانەكانی تر بكەن، هەروەها چەند یاریزانێكی نوێ بهێنێتە ریزی تیپەكە، سەرەتا بەفەرمی متمانە بە دەستەی كارگێڕیی یانەكە نوێكرایەوە دواتر گرێبەستی هەریەكە لە یاریزانان (عەلا شبلی، یونس شكور، رێبەر محەمەد، حەمید ئیسماعیل، مەسرور رەزوان) نوێكردەوە و بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەریەكە لە یاریزانان (حاتم عەلی(یانەی سلێمانی)، كامەران عەلی(یانەی سلێمانی)، ئوسامە عەبدولكەریم (یانەی نەفت)، جابر شاكر (كەربلا)، حاتم زێدان(بەشێوەی خواستن هەولێر)، جاسم حاجی(دهۆك)، خالید موشیر (دهۆك)، سالح سەدیر(دهۆك)، عەلی حەسەن كەمال (خور قەتەری)، حەسەن زەبون(دهۆك) مۆركرد و هەریەكە لە یاریزانان (فراس ئیسماعیل، ئەیاد خەلەف، مخەلەد عەلی، سەعید موحسین) گرێبەستیان لەگەڵ نوێنەكرایەوە، چاوەروان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو گرێبەست لەگەل چەند یاریزانێكی پیشەگەر لە وڵاتانی هیندۆراس و سلڤادۆر و بەرازیل مۆر بكەن.
لە ژمارەكانی داهاتوو هەوڵی دەدەین تازەترین گرێبەستەكانی ئەم وەرزە بڵاوبكەینەوە بە تایبەتی گرێبەستی یانەكە كوردستانیەكان.
Top