دهۆك گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێكی كامیرونی واژوو كرد
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی نوێ یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی بەدەست بهێنین و بۆئەم مەبەستەش دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی دهۆك لە ئێستادا خەرێكی خۆ بەهێزكردنەوە و گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا مۆركردوە لە ئێستادشدا دەستەی كارگێڕی یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی كامیرونی ماسیۆئەمبۆتا مۆركردوە بۆئەوەی لە وەزری نوێ خولی بژاردە سوود لە تواناكانی وەربگرێت، لەم بارەشەوە دكتۆر محەمەد سەعید جێگری سەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: بۆبەهێزكردنی پێك هاتەی یانەكەمان و ڕكابەری كردن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی كە بریارە یارییەكانی لە كۆتایی ئەم مانگە دەست پێبكات، ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لەگەڵ یاریزانی بە رەگەز كامیرونی ماسیۆئەمبۆتای هێرشبەر مۆركردوە كە پێشتر لە خولی ئەمریكی یاری كردوە موهەند عەبدول رەحیمیش لە ریزی یانەكەمان ماوەتەوە هەر چەندە گرێبەستی بۆهاتووە و ئێمەش بەردەوامین لە بەهێزكردنی ریزی یانەكەمان وعەلی حوسنی یاریزانی یانەی میناش هێشتا گرێبەستی لەگەڵ
ئێمە بەكۆتایی نەهاتووە جارێك كارمان ماوە لەگەڵی بۆئەوەی گرێبەستی واژوو بكەین، لەبارەی بڕی گرێبەستەكانیش ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ بڕە پارەیەك ئاشكرا بكات.
