زاخۆ لە ئەنتالیاوە خۆی بۆخولی عێراق ئامادە دەكات دوویاریزانی تریش پەیوەندیان بە زاخۆ كرد
بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكردنیان بۆیارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی كەبریارە كۆتایی ئەم مانگە یارییەكانی خولەكە بەبەشداری 16یانەی شارەكانی عێراقی دەست پێبكات، دەستەی كارگێری یانەی ورزشی زاخۆ و كەمپێكی مەشق و راهێنان لە ئەنتالیای وڵاتی توركیا ئەنجام بدەن بۆماوەی 15 رۆژ لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری بۆباشتر خۆئامادە كردنیان بۆكێبركێ كردن لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی خولەكە، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم گەشتەش خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو ئامادەاكرییەك بۆورەزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی كە یارییەكانی چەند هەفتەیەكی ماوە ئێمە لەسەر داوای دەستەی راهێنەران ویاریزانان ئەم كەمپە مەشقیەمان لە هاوینە هەواری ئەنتالیا لە وڵاتی توركیا رێكخستوە بۆئەوەی یاریزانانمان بە باشترین شێوەی خۆی ئامادە بكەین وبتوانین ئەم وەرزە ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین وگوتیشی بۆماوەی 15رۆژ دەمێنینەوە وچەند یارییەكی دۆستانە لەگەڵ تیپەكانی ترئەنجام دەدەین وگوتیشی 22 یاریزان لەگەڵ تیپەكەن لەم كەمپە مەشقیەو چەند یاریزانێكی پیشەگەریش لە هەریەك لە وڵاتی
بەرازیل وهندۆ راس و سلڤادۆر پەیوەندی بە كەمپە دەكەن بۆتاقی كردنەوەیان لەلایەن دەستەی راهێنەرانی تیپەكە، گرێبەستیشمان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئوسامە عەبدول كەریمی گۆڵچی وجابر شاكر هەردوو یاریزان لە یانەی نەفتن، ئێمە بەردەوام دەبین لە خۆ بەهێزكردن بۆئەوەی باشترین پێك هاتەمان هەبێت لە خولی عێراقی و چاومان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنی گەورەیە لە خولەكە و هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لە ریزی یانەكەمان بۆئەوەی ئەم ساڵ كێبركێ بكەین لە خولی بژاردەی عێراقی هیواشمان وایە بەباشترین شێوە خۆمان ئامادەبكەین بۆ دەست پێكی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
