لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی سلێمانی دوای چەندین ساڵ پلەی یەكەمی لەدەستدا، سێ‌ یانە بوونە نوێنەری عێراق

لە پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی عێراقی سلێمانی دوای چەندین ساڵ پلەی یەكەمی لەدەستدا، سێ‌ یانە بوونە نوێنەری عێراق
كارزان كانەبی

لە شاری سلێمانی لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقی دواین قۆناغی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی كچان و كوڕانی یانەكانی عێراقی بەرێوەچوو، لە پاڵەوانیتیەكەشدا زیاتر لە 16 یانەی شارەكانی عێراقی لە هەردوو ئاست كێبركێ‌ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان بۆئەوەی نازناوی پاڵەوانیتیەكە بەدەست بهێنین و بەشداربن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی كە بریارە ئەم مانگە لە وڵاتی ئوردەن یارییەكانی بەرێوە بچێت ، لە یارییەكانی پاڵەوانێتیەكەش یاریزانانی بەشداربوو لە هەردوو ئاست ململانێ‌ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیتیەكە، لە ئاستی كچان حەفت تیپ بەشداربوون دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان تیپەكانی هەردوو تیپی كچانی شەقلاوەی سەر بە پارێزگای هەولێرو فەتاتی نەجەف گەیشتنە یاری كۆتایی و لە ئەنجامیشدا فەتاتی نەجەف یارییەكەی بە ئەنجامی(3-0)گێم بردەوە بووە پاڵەوانی ئاستی كچان نازناوەكەشی بۆشاری نەجەف بردەوە، لە ئاستی كوڕانیش یاریزانانی تیپە بەشداربووەكان هەموو هەوڵ و كۆشیان بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە بوو و یانەی سلێمانیش دوای حەفت ساڵ پاڵەوانی نازناوەكەی لەدەستدا ونەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەكە بكات و حوسێنیەش نازناوەكەی بردەوە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.

1-حوسێنیە

2-ئیمام موتەقین

3-سلێمانی

جێگای ئاماژە پێكردنە هەریەك لە یانەكانی (حوسێنیە و ئیمام موتەقین و فەتاتی نەجەف)بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی دەكەم لە وڵاتی ئوردەن وەكو نوێنەری یانەكانی عێراق.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top