بۆپاڵەوانێتی تیركەوانی كچان لە سلێمانی بەرێوە دەچێت
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی تیركەوان لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری ئافرەتان لەم یارییە بریارە 11ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بەبەشداری كچانی یانەكانی كوردستان پاڵەوانێتی تیركەوانی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش كازم محەمەد سكرتێری یەكێتی تیركەوانی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە كچانی یانەی شارەكانی كوردستان لە رۆژی 11ی ئەم مانگە پاڵەوانێتی تیركەوانی كچانی یانەكانی كورسدتان لە شاری سلێمانی بەرێوەببەین بۆماوەی دوورۆژیش یارییەكانی بەردەوام دەبێت،گوتیشی بەمەبەستمان خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە و كچانی یانەكانی كوردستان جگە لەمەش پێكهێنانی هەڵبژاردەی تیركەوانی كچانی كوردستانە بۆیە ئەم پاڵەوانێتیەمان ئەنجامدەدەین،لە ئێستاشدا بەهۆی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی تیركەوان رۆژ بەرۆژ ئاستی یتركەوان لە شارەكانی كوردستان بەرز دەبێتەوە و یانەاكنیش گرنگی زیاتری پێ دەدەن،لە كۆتایشدا گوتی تاكو ئێستا دیار نیە كە چەند یانە بەشداردەبن بەڵام ئێمە بەهیوای ئەوەین ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی تیپەكانی بەشداربن و سوپاس بۆلێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان كە گرنگی باش بەم وەرزشە دەدات و هاوكاری بەردەوامی ئێمەن.
