به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه‌ درێسی وه‌رزی داهاتووی ئارسناڵ ئاشكراده‌بێت

به‌هۆی وێنه‌یه‌كه‌وه‌ درێسی وه‌رزی داهاتووی ئارسناڵ ئاشكراده‌بێت
به‌هۆی وێنه‌یه‌كی سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ درێسی وه‌رزی داهاتووی یانه‌ی ئارسناڵ ئاشكراده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا كه‌ ساڵی داهاتوو بۆیه‌كه‌مجار یانه‌ی ئارسناڵ درێسی دروستكراوی كۆمپانیای پوما ده‌پۆشێت.

لینفۆرد كریستی خاوه‌نی مه‌دالیای ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی له‌نده‌ن وێنه‌یه‌كی له‌سه‌ر تویته‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌له‌گه‌ڵ ئۆلیڤه‌ر گیرۆ و تێری هێنری و باكاری سانیا دایه‌ و ئه‌و سێ یاریزانه‌ درێسێكی نوێی یانه‌ی ئارسناڵیان له‌به‌ردایه‌ كه‌له‌ دروستكراوی كۆمپانیای پومایه‌.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئه‌و درێسه‌ی له‌به‌ری یاریزانه‌كاندا ته‌واو ئه‌و درێسه‌یه‌ كه‌تایبه‌ت بۆ یانه‌ی ئارسناڵ دروستكرده‌وه‌ و وه‌رزی داهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و یانه‌یه‌وه‌ ده‌پۆشرێت.

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یانه‌ی ئارسناڵ و كۆمپانیای پوما، به‌گرێبه‌ستی پێنج وه‌رزیی ساڵانه‌ كۆمپانیاكه‌ بڕی 30 ملیۆن پاوه‌ند ده‌دات به‌یانه‌ی ئارسناڵ به‌رامبه‌ر دروستكردن و فرۆشتنه‌وه‌ی درێسه‌كه‌ی.

















خه‌ندان
Top