ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەرگری لە نێيمار دەکات

ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەرگری لە نێيمار دەکات
ڕاهێنەری ئەرجەنتينی و يانەی بەرشلۆنەی ئيسپانی تاتا مارتينۆ بەرگری لەياريزانی بەڕازيلی نێيمار دەکات بەهۆی ئەو نواندنانەی ئەنجامی دەدات لەنێو ياريگادا .

پاش ئەوەی لەياریی نێوان بەرشلۆنە و سێڵتيک لەخولی يانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ياريزان نێيمار بەهۆی نواندنەوە دادوەری يارييەکەی بەهەڵە برد دواتر و لەڕۆژنامەکانی ئيسپانييەوە هێرشێکی توند کرايە سەر ئەو ياريزانەو بە فێڵباز ناويان برد .

بەڵام لەکۆتاييدا تاتا مارتينۆ هاتە دەنگ و بەرگری لەياريزانە لاوەکە دەکات هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە خستويانەتە پاڵ نێيمار .

هەروەها سەبارەت بە يانەی ئەلتيکۆ مەدريد تاتا مارتينۆ دواو ووتی " لەئێستادا يانەی ئەتلەتيکۆ مەدريد پاڵێوراوە بۆ بردنی جامی لاليگا و ئەوان ڕکابەری سەرەکی ئێمەن بۆيە کار بۆ خۆ دوورخستنەوەمان دەکەين " .






خەندان
Top