هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هه‌وڵی فڕاندنی عه‌دنان ده‌دات
ئه‌و یاریزانه 18 ساڵه له‌دواین یاریی یانه‌كه‌یدا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و دوو گۆڵی بۆ شه‌یتانه سوره‌كان تۆماركرد، به‌وه‌ش تیپه‌كه‌ی لهدۆڕاندنهوه گه‌یانده سه‌ركه‌وتن، ئه‌وه‌ش ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆری بۆ ئه‌و یاریزانه په‌یداكرد و ئێستا هه‌موان باس له‌عه‌دنان یانۆزای ده‌كه‌ن.
یانۆزای له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا له دایك و باوكێكی ئه‌لبانی دایكبووه، ماوه‌یه‌ك لهكۆسۆڤۆ ژیاون دواتر چوونه‌ته توركیا، ئێستا ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لژیكا و ئه‌لبانیا و توركیا و سڕبیا یاریی بكات.
هه‌روه‌ها به‌وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی یانۆزای ده‌توانێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی تری ئه‌و شانشینه یاریی بكات وه‌ك وێڵز و ئیرله‌ندا و سكۆتله‌ندا.
خه‌ندان
