هه‌ولێریش پاڵێوراوبوو، میوانداریی جامی كه‌نداو له‌عێراق سه‌ندرایه‌وه‌

هه‌ولێریش پاڵێوراوبوو، میوانداریی جامی كه‌نداو له‌عێراق سه‌ندرایه‌وه‌
ئه‌مڕۆ دوای گفتوگۆ و دانیشتنێكی زۆر دواجار بڕیاردرا جامی 22 ی كه‌نداو له‌به‌سڕه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ شاری جه‌دده‌ی سعودیه‌، هه‌روه‌ها بڕیاردرا له‌كاتی ئاماده‌یی ئه‌و شاره‌ی عێراق دا ئه‌وا میوانداریی 23 هه‌مین جامی كه‌نداوی پێده‌درێت.

له‌كۆبوونه‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی زۆركرا له‌سه‌ر میوانداریی كردنی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ته‌نانه‌ت لایه‌نی عێراقی به‌وه‌ رازیبوون پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌شاری به‌سره‌وه‌ بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی‌ هه‌رێمی كوردستان بگوازرێته‌وه‌، به‌ڵام دواتر بڕیاردرا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی له‌عێراقه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ به‌سڕه‌ به‌دیاریی كراوی بۆ شاری جه‌دده‌.















خه‌ندان
Top