له‌ریاڵ مه‌درید بڕۆ و چامپیۆنز لیگ به‌ده‌ستبهێنه
له‌راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: سه‌یر له‌وه‌دایه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ساڵانه بڕه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی خه‌رج ده‌كات و به‌پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌وه هه‌وڵی به‌دیهێنانی خه‌ونی نازناوی ده‌یه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌دات، به‌ڵام دواجار له‌و هه‌وڵه‌یدا شكستده‌هێنێت.
ئه‌و یاریزانانه‌ش كه ریاڵ مه‌درید جێده‌هێڵن دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی تردا نازناوه‌كه له‌ئامێز ده‌گرن بۆ نموونه: (كامبیاسۆ و ساموێل و شنایده‌ر له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان، ئارێن رۆبن له‌گه‌ڵ بایرن میونخ، سیدۆرف دووجار له‌گه‌ڵ ئه‌ی سی میلان)، ئه‌مجاره‌ش ئۆزیل هه‌لی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه‌هاوشێوه‌ی یاریزانانی پێشووی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ ئارسناڵ ببێته پاڵه‌وانی ئه‌وروپا.
خه‌ندان
