داڤید ڤیا پێگەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیاى لەدەستدا

داڤید ڤیا پێگەی سەرەکی هەڵبژاردەی ئیسپانیاى لەدەستدا
دوای ئەوەی لەیاریی نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و سێلتاڤیگۆ داڤید ڤیا یاریزانی تیپی یه‌كه‌م تووشی پێکان هات، بەوهۆیەوە پێگەی خۆی لەڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەدەستدا.

دێل بۆسکی ڕاهێنەری ئیسپانیا لەجێی داڤید ڤیا میچۆی یاریزانی یانەی سوانزی سیتی بانگهێشت کرد بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكه‌ی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و بیلاڕوسیا.

پاش ئەوەی لەگواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا لەیانەی بارسێلۆناوە پەیوەندی کرد بەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لەگەڵ یانەکەی و نزیک بوو لەگەرانەوەی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەڵام دواتر پێکان ڕێگر بوو لەبەدیهێنانی خەونەکانی و دووبارە لەیاریگاکان دوور کەوتەوە .
Top