چابی ئەلۆنسۆ سهری لهڕیاڵ مەدرید تێكداوه
پاش ئەوەی لەیاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا چابی ئەلۆنسۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لەیاریی یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکان هات و بەوهۆیە لەیاریگاکان دوور کەوتەوە ، لەئێستادا یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی نەبوونی یاریزانی پێویست بۆ شوێن گرەوەی ئەلۆنسۆ بەبارێکی سەختدا تێدەپەڕێت.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هەموو هەنگاوێکی گرتە بەر بۆ شوێن گرەوی یاریزن ئەلۆنسۆ ئەویش بەیاریی پێ کردنی یاریزانان (ئیسکۆ ، مۆدریچ ، خزێرە ، ئیارامێندی) بەڵام وەکو پێویست نەیانتوانی ببنە شوێن گرەوەیەکی سەرکەوتوو ، بەتایبەت لەیاریی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لێڤانتی بەهۆی نەبوونی یاریزانێکی ناوەندی وەک ئەلۆنسۆ کەمترین هێرشیان برد بۆ سەر تۆڕی گۆڵی لێڤانتی.
لەو یارییەدا بەشێوەیەکی ڕوون جێگای ئەلۆنسۆ دیار بوو کە ڕۆڵیکی گرنگی هەبوو لە ڕاگرتنی تۆپ و دابەش کردنی ، بەهەمان شێوەش شوێنی ئەلۆنسۆ دیار بوو لەڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یارییەکانی ئیسپانیا لەجامی کیشوەرەکان کە لە وڵاتی بەڕازیل بەڕێوە چوو.
لەئێستادا ئەنچیلۆتی لەچاوەڕوانی گەڕانەوەی یاریزانی ناوبراودایە ئومێدی بەگەڕانەوەی هەیە بۆ یاریی یانەکەی بەرامبەر مالەگا کە لە ١٩ ی ئەم مانگەدا بەڕیوەدەچێت. هەروەها خولی لالیگا بەهۆی ئەنجامدانی یارییە نێدەوڵەتییەکانەوە بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ دەوەستێت و لە ١٩ ی ١٠ هەفتەیەکی نوێی لالیگا دەست پێدەکاتەوە.
خهندان
