بزانه له‌مێژووی لا لیگا دا به‌رشه‌لۆنه چه‌ند گۆڵی لێكراوه
له جه‌وله‌ی هه‌شته‌می لالیگادا به‌رشه‌لۆنه میوانداریی یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدی كرد و له خوله‌كی 10ی یاریه‌كه‌دا خافی گیێرای یاریزانی به‌له‌د وه‌لید توانی تۆڕی گۆڵی به‌رشه‌لۆنه بهههژێنێت و مێژوو بۆ خۆی تۆمار بكات، كاتێك بووه خاوه‌نی ریكۆردی تۆماركردنی گۆڵی ژماره 3000 له‌یانه‌ی به‌رشلۆنه.
مێژووی یه‌كه‌م گۆڵی لالیگا كه‌له به‌رشه‌لۆنه كراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 17ی شوباتی ساڵی 1929 له یاریه‌كی نێوان به‌رشه‌لۆنه و ریاڵ مه‌درید مۆریرای یاریزانی ئه‌و كاته‌ی ریاڵ مه‌درید توانی بۆ یه‌كه‌مجار تۆڕی گۆڵی به‌رشه‌لۆنه بهههژێنێت.
خه‌ندان
