راهێنه‌ری به‌له‌د وه‌لید خاڵی لاوازیی نایمار ده‌رده‌خات
ئیگناسیۆ مارتینێزی راهێنه‌ری به‌له‌د وه‌لید له دوای یاریه‌كه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا ووتی: نایمار یاریزانێكێ زۆر به توانایه و داهاتوویه‌كی پرشنگداری ده‌بێت له‌به‌رشلۆنه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی هه‌یه نامه‌وێت لێره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م و بۆ ئێوه‌ی جێ ده‌هێڵم، پێده‌چێت مه‌به‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌وه بووبێت كه نایمار چه‌ند جارێك خۆی ئه‌خست به زه‌وی دا.
له یاریه‌كه‌دا نایمار چه‌ند جارێك بۆ وه‌ده‌ستهێنانی په‌ناڵتی یاخود فاوڵ له‌به‌رده‌م ناوبژیواندا خۆی دا به‌زه‌ویدا.
خه‌ندان
