سایتی فیفا یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران توڕه‌ ده‌كات

سایتی فیفا یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران توڕه‌ ده‌كات
عه‌لی كافاشیانی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران ئاشكرایده‌كات نامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی لێپرسراوانی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) كردووه‌ و تێیدا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر نوسینێكی ناو سایتی ره‌سمیی ئه‌و یه‌كێتیه‌ جیهانییه‌.

له‌سایتی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) له‌به‌شی ناساندنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتدا نووسراوه‌ (نزیكترین ده‌ریا یاخود ئۆقیانووس: كه‌نداوی عومان) كه‌ئه‌وه‌ش به‌بڕوای یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ چونكه‌ به‌درێژایی مێژوو ئه‌و كه‌نداوه‌ ناوی كه‌نداوی فارس بووه‌.

له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی (ئیرنا) كافاشیان ووتی: پێش ده‌ رۆژ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی فیفا كردووه‌ و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین، هه‌روه‌ها كافاشیان ووتی: فیفا سه‌رپشك نیه‌ له‌وه‌ی ناوی كه‌نداوی فارس بگۆڕێت بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ هه‌ر فارسی ده‌بێت.















خه‌ندان
Top