لە خولی تۆپی دەستی كوردستان هەولێرو نەورۆز هاوبەش بوون لە بەدەست هێنانی پلەی دووەم

لە خولی تۆپی دەستی كوردستان  هەولێرو نەورۆز هاوبەش بوون لە بەدەست هێنانی پلەی دووەم
كارزان كانەبی

لە داوین یارییەكانی خولی تۆپی دەستی یانە بژاردەكانی كوردستان سێ‌ یاری گرنگ بەرێوەچوو، لەسەر هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ لە یارییەكی بەهێزدا كوڕانی هەولێر میوانداری سلێمانیان كردو تونیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(40-27)گۆڵ بردەوە ، لە شاری سلێمانیش لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا نەورۆز میوانداری سۆلاڤی نوێ‌ شاری كەركوكی كردو لە یارییەكی بەهێز و ئاست بەرزدا كوڕانی نەورۆز توانیان سۆلاڤی كەركوك دووچاری شكست بكەن بە ئەنجامی(27-22)گۆڵ، لە سێ‌ یەم یاری خولەكەشدا سیروانی نوێ‌ رووبەرووی یانەی مەخمور بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سیروانی نوێ‌ توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و سەركەوتنێكی گرنگیان تۆماركرد بە ئەنجامی(31-25)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە، سلێمانی پێش وەختە پاڵەوان بوو، هەردوو یانەی هەولێرو نەورۆز بەهاوبەشی پلەی دووەمی خولەكەیان بەدەست هێنا.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top