لە خولی نایابی كوردستان كەركوك وانەیەكی گرنگی پێشكەشی ئاڵا كردو پاڵەوان لە زەوی درا

لە خولی نایابی كوردستان كەركوك وانەیەكی گرنگی پێشكەشی ئاڵا كردو پاڵەوان لە زەوی درا
كارزان كانەبی

لەمیانی یارییەكانی یەكەم هەفتەی خولی نایابی كوردستان لە یاری تۆپی پێی حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەچوو، لەسەر یاریگای دووەمی شەهیدفرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران لەیەكەم هەفتەی دەست پێكی خولەكە لە یارییەكی ئاست مام ناوەندیدا رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی بەدەست هێنانی سەركەوتنیان دەدا و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ ئاكام بوو تا خولەكی 49ی یارییەكە كاتێك ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای بۆیانەی ئارارات هەژمار كردو سەمەد ئیسماعیل هێرشبەری یانەی ئارارات سەركەوتوانە لێدانەكەی جێ‌ بەجێ‌ كردو یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆیانەی ئارارات بە كۆتایی هات لە یارییەكەش ناوبژیوانی یارییەكە هەریەك لە یاریزانان كارزان عەبدوللا وكارزان محەمەد لە هەردوو یانە بە كارتی سور كردە دەرەوە ، لەسەر یاریگای یانەی پێشمەرگەی هەولێریش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێرو زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و لە خولەكی 10ی یارییەكە هەڵَگورد خالید تاگۆڵی سەركەوتنی یارییەكەی بۆ یانەی پێشمەرگە تۆماركردو یارییەكەش بەم ئەنجامە بۆ سودی یانەی پێشمەرگە بە كۆتایی هات، هەر چەندە یانەی زێرەڤانی هەوڵی زۆری دا بۆڕاست كردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو.لەسەر یاریگای بلێش لە دەڤەری بارزان هەردوو یانەی هەلۆ و دهۆك لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم

یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و ئەنجامی كۆتایش بۆبەرژەوەندی یانەی هەلۆ بوو بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە، گۆڵەكانی هەلۆ هەریەك لە یاریزانان(شاهین عەنتر وعامر فازل)لە خولەكانی 10و64، تاكە گۆڵی دهۆكیش یادگاریونس لە خولەكی 8 تۆماری كرد، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی یەك لایەنە هەردوو یانەی كەركوك و ئاڵا رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی كەركوك بە پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (5-0)گۆڵ ببەنەوە ، گۆڵەكانی یانەی كەركوك لە رێگای هەریەك لە یاریزانان غانم كەریم 3گۆڵ وبەرهەم بەهادین 2گۆڵ لە خولەكانی 32،39،45، 47،49، لەم یارییەشدا یانەی ئاڵا لێدانێكی سزای لە دەست دا لە رێگای حەیدەر سەدیق، لەگەرمیانیش لە شاری كەلار لەسەر یاریگای شێروانە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاندەرانی وەرزشی هەردوویانەی شێروانەوهەندرێن بەیەك گەیشتن لەم یارییەش یانەی خاوەن یاریگا توانی یارییەكە لە یانەی هەندرێنی میوانی بباتەوە، گۆڵەكانی شێروانە لەرێگای یاریزان سەلام عەزیز لە خولەكانی 71و86تۆماری كرد، تاكە گۆڵی هەندرێن شوان مەجیدلەخولەكی 41 تۆماری كرد، لە سەر یاریگای بارزانش لە شاری زاخۆ لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی زاخۆ و نەورۆز بە گۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی زاخۆ یاریزان ژان چیا لە خولەكی 13و گۆڵی یانەی نەورۆزیش یاریزان بەهادین عومەر لە خولەكی 39تۆماری كرد، لەدواین یارییەكەی خولەكەش لە شاری سلێمانی لە یاریی دێربی شارەكە و هەردوو یانەی سلێمانی وپێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگا فەرماندەیی بەیەك گەیشتن لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە گۆلێك یەكسان بوون، گۆڵی پێشمەرگە یاریزان وڵات ساڵح لە خولەكی 5و گۆڵی سلێمانیش یاریزان كارساز محەمەد لە خولەكی 14.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top