راهێنه‌ری ئیسپانیا تۆپ هێنه‌ره‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه
له‌میانه‌ی به‌شداریی كردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ڤیسێنتی دیل بۆسكی تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی رقی له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و راهێنه‌ره ووتی: نه‌خێر ئه‌وه راست نیه من له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا وه‌ك یاریزان چوومه لاوانی ئه‌و یانه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا تۆپهێنه‌ره‌وه‌شیان بووم، دواتر وه‌ك یاریزانی تیپی یه‌كه‌م و دواتر راهێنه‌ر به‌رده‌وامبووم.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و راهێنه‌ره ووتی ته‌نها كێشه‌یه‌كی بچووكم له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌یه، ئه‌وه ناگاته ئه‌و راده‌یه‌ی بوترێت رقم له‌یانه‌كه‌یه، هه‌رگیز خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و یانه‌یه كه‌مناكات.
خه‌ندان
