ده‌یه‌وێت ببێته راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رۆژیش بێت
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی بێڵد هێیپیا ئاشكرایده‌كات: گه‌وره‌ترین خه‌ونی ژیانم ئه‌وه‌یه رۆژێك له‌رۆژان ببمه راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ كه‌ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رگریم له‌درێسی ئه‌و یانه‌یه كردووه، هه‌تا هه‌تایه ده‌ستبه‌داری ئه‌و خه‌ونه نابم و ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك رۆژیش بێت ئاره‌زووی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كه‌م.
سامی هێیپا له‌ساڵی 1999 دا په‌یوه‌ندی كردووه به‌یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه و تا ساڵی 2009 له‌و یانه‌یه ماوه‌ته‌وه، له 318 یاریدا توانیویه‌تی 22 گۆڵ تۆماربكات، دواتر رویكرده یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزن و دوو وه‌رزی له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر برد، دوای وازهێنانیشی له‌یاریی كردن ئێستا راهێنه‌ری هه‌مان ئه‌و یانه ئه‌ڵمانیه‌یه.
خه‌ندان
