ئەمرۆ زۆرنبازانی كوردستان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی زۆرانبازی لە لە كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە، بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە رێكەوتی 3-10 لە شاری سلێمانی لە ژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان وبەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی زۆرانبازی كوردستان، پاڵەوانێتی زۆرانبازی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، لەبارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتیەش شەوقی فەرج جێگری سەرۆكی یەكێتی زۆرانبازی كوردستان گوتی: ئەمرۆ پێنج شەممە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان و بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە یارییەكانی زۆرانبازی لە ئاستی تازە پێگەیشتوان ئەم پاڵەوانێتیە بە ماوەی سێ رۆژ ئەنجام دەدەین، لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە هەردوو
جۆری سەربەست و رۆمانی رووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە كێشەكانی 35كگم بۆ100كگم گوتیشی بەرنامەی تایبەتمان هەیە بۆ زیاتر خزمەت كردنی یارییەكانی زۆرانبازی و هەوڵیش دەدەین زۆرترین خزمەت بە یاریزانانی ئەم یارییە بكەین لە شارەكانی كوردستان.
