لە خولی باسكەی بژاردەی كچان سبەی ئەكادو سیروانی نوێ لوتكەی خولەكە بەیەك دەگەن
لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی بژاردەی یانەكانی كوردستان كە هەفتانە یارییەكانی بەبەشداری چوار یانەی هەریەك لە شارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی درێژەی هەیە، بریارە سبەی هەینی لە دواین گەڕەی قۆناغی یەكەمی خولەكە لە هەریەك لە شارەكانی پیرمام و سلێمانی دوویاری گرنگ و بەهێز بەرێوە بچێت، لە كاتژمێر3ی دوای
نیوەرۆ لە هۆڵی یانەی ئارارات لە هاوینە هەواری پیرمام لە یارییەكی گرنگ و بەهێزدا لە لوتكەی یارییەكانی خولەكە هەردوو تیپی باسكەی كچانی ئەكادو كچانی سیروانی نوێ شاری سلێمانی كە هەردوو یانە خاوەنی دوو سەركەوتن لە خولەكە رووبەرووی یەكتری ببەنەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانەی هەوڵی ئەوەدەدەن سەركەوتن بكەنە دیاری بۆهاندەرانی یانەكەیان بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەكان لەم قۆناغە قایمتر بكەن، یانەی ئەكادیش هەموو هەولێكی دەخاتە گەڕ بۆسەركەوتن بە پشت بەستن بە هاندەران و یاریگا و سیروانی نوێ نایەوەی بەدەست بەتاڵی بگەرێتەوە، لە شاری سلێمانیش لە هۆڵی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە یارییەكی گرنگدا هەردوو تیپی كچانی سلێمانی و سنحاریبی شاری دهۆك لە هەمان كاتدا بەیەك بگەن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی جدی دەدەن بۆبەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكەدا بۆقەرەبووكردنەوەی شكستی هەفتەی ڕابردوو .
